ناوچەی دووبزی پارتی: ڕێگە نادەین کەس ئاڵای کوردستان داگرێت

ناوچەی دووبزی پارتی دیموکراتی کوردستان
ناوچەی دووبزی پارتی دیموکراتی کوردستان

ناوچەی دووبزی پارتی دیموکراتی کوردستان دوای دانانەوەی ئاڵای کوردستان لەسەر بارەگاکەیان کە هێزێکی ئەمنی لایاندابوو، دەڵێن: ڕێگە نادەین کەس ئاڵای کوردستان داگرێت.

دووشەممە 11ـی تشرینی دووەمی 2024،  دوای ئەوەی هێزە ئەمنیەکان چونە سەر ناوچەی دووبزی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئاڵای کوردستانیان داگرت، کەمێک بەر لە ئێستا کادیرانی ئەو ناوچەیەی پارتی  ئاڵاکەیان دانایەوەو دەڵێن:  ڕێگە نادەین کەس ئاڵای کوردستان داگرێت و قەدەغەی بکات.