یاد نه‌قشبه‌ندی: پێشبینی هه‌ڵكشانی تووشبووانی كۆرۆنا له سلێمانی ده‌كه‌ین
دۆخه‌كه به‌ره‌و مه‌ترسیداری ده‌ڕوات
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی، د. یاد نه‌قشبه‌ندی رایگه‌یاند، پێشبینی هه‌ڵكشانی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له سلێمانی ده‌كرێت.
گوتیشی: ئه‌نجامی پشكنینه‌كان كه‌مێكی دیكه راده‌گه‌یه‌ندرێت و ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی تۆمار كراوون، نیشانه‌یان لێ ده‌ركه‌وتووه و دۆخه‌كه به‌ره‌و مه‌ترسیداری ده‌ڕوات و سه‌رچاوه‌ی تووشبوونی به‌شێكیان دیار نییه.
روونیشیكرده‌وه، پێویسته هاووڵاتیان تا ئه‌وپه‌ڕی راده خۆپارێزی بكه‌ن و باشترین رێگه بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا خۆپارێزییه.