هاتووچۆی هەولێر: ئەم شەو کامێراکانی تیژڕۆیی بەشێوەی "تێست" لە چەند شەقامێک دەکەونە کار
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات، دوای كاتژمێر 12ـی ئه‌م شه‌و، کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕۆیی جێگیر له و شەقامانەی کە لە لیستێكی هاوپێچدا ئاماژەیان پێ کراوە، بە شێوەی تاقیکردنەوە (تێست) دەکەونە کار.
دووشه‌ممه، 11ـی تشرینی دووه‌می 2024، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات، دوای كاتژمێر 12ـی ئه‌م شه‌و تاوه‌كوو كاتژمێر 12ـی شه‌وی 20/11/2024 کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕۆیی جێگیر له و شەقامانەی کە لە لیستێكی هاوپێچدا ئاماژەیان پێ کراوە، بە شێوەی تاقیکردنەوە "تێست" دەکەونە کار و له دوای ئه‌م ڕێككه‌وته‌وه، سەرپێچییەکانی تیژڕۆیی لە سیستمی سزادانی هاتووچۆدا تۆمار دەکرێن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، لە زۆربەی ئەو شەقامانەی لە لیستە هاوپێچه‌كه‌دا ئاماژەیان پێ کراوە، لە پێشووتر کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی گەڕۆک هەبووە، بەڵام ئێستا کراوە بەکامێرای جێگیر.
جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، بۆ کۆنتڕۆلکردنی هاتووچۆ و کەمکردنەوەی ڕوودوای هاتووچۆ و پاراستنی گیانی هاووڵاتییان، ئەو شەقامانەی کامێرایان لێ نەبووە، کامێرایان لێ دانراوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر جارێكی دیكه داوای له شۆفێران كردووه پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی تایبه‌ت به خێرایی ڕێگه‌پێدراو بن و خۆیان له تیژڕۆیی به دوور بگرن.