ته‌ندروستی سلێمانی: ستایشی رێكاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ته‌ندروستی ده‌كه‌ین
هەماهەنگی و راوێژی تەواو هەبووە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ
K24 – سلێمانی:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "كوردستان24" كه‌وتووه، رایگه‌یاند، هەمامەنگی و راوێژی تەواو هەبووە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ و پارێزگا و دامودەزگاکانی تری پەیوەندار و بەشداری بڕیارەکان و رێکارەکانی رێگریکردن و خۆپارێزی لە نەخۆشی کۆرۆنا بووینە.
روونكردنه‌وه‌كه‌ی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دوای ئه‌وه هات، كه بەڕێوەبەری بەشی پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی "د.سه‌فین ره‌سوڵ" له چاوپێكه‌وتنێكی میدیاییدا ره‌خنه‌ی له رێكاره‌كانی خۆپارێزی و بڕیاره‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرتبوو و به‌وه تۆمه‌تباری كردبوون، كه یه‌كلایه‌نه بڕیار ده‌ده‌ن و "كه‌مترین راوێژ" به ته‌ندروستی سلێمانی ده‌كه‌ن.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: "ئەو قسانەی ناوبراو گوازرشت لە را و بۆچوونی خۆی دەکات نەوەك بەڕێوەبەرایەتیەکەمان".
هه‌روه‌ها هاتووه: "بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەم لێدوانانە رەتدەکەینەوە و رایدەگەیەنین، کە بەردەوام ئەندام بووینە و بەشداربووینە لە لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لەسەر ئاستی وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ و پاریزگاکان و بەشداری بڕیارەکان و رێکارەکانی رێگریکردن و خۆپارێزی لە نەخۆشی کۆرۆنا بووینە و راوسەرنجمان بەهەند وەرگیراوە و جێبەجێکار بووینە و هەمامەنگی و راوێژی تەواو هەبووە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ و پارێزگا و دامودەزگاکانی تری پەیوەندار".
له به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: "ستایشی هەموو رێکارەکانی بەڕێزان لە وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی دەکەین کە ئامانج و کاری پێشینە تەنها بۆ بەرژەوەندی و سەلامەتی هاووڵاتیان بووە".