تره‌مپ: ئه‌وانه‌ی له خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستگیركراون 10 ساڵ زیندانی ده‌كرێن
حاكمی ویلایه‌ته‌كانی وڵاته‌كه‌ی به لاواز ناوده‌بات
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داوا لە حاکمی ویلایەتەکان دەکات، ئەو كه‌سانه ده‌ستگیر بكات، كه له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تێوەگلاون و ده‌شڵێت، پێویسته ئه‌و كه‌سانه به 10 ساڵ زیندانیكردن سزا بدرێن.
سەرۆکی ئەمه‌ریکا له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه لەگەڵ حاکمی ئەو ویلایەتانەی خۆپیشاندانیان تێدا به‌ڕێوه ده‌چن، قسەی کردووە، حاکمی ویلایەتەکانی بە لاواز ناوبردووە.
تره‌مپ دووپاتی كرده‌وه، ئەو کەسانەی لە نارەزایەتیەکاندا دەستگیر کراون بە 10 ساڵ زیندانیكردن سزا دەدرێن.
سەرۆکی ئەمه‌ریکا داواشی له حاکمی ویلایەتەکان كردووه، خۆپیشاندەران بێدەنگ بکەن، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: ئەگەر پێویستیشی کرد سوپایەکی بەھێزیان ھەیە و دەواتوانن بەکاریبھێنن.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه به‌هۆی كوژرانی هاووڵاتییه‌كی ره‌شپێست له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسه‌وه، خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی شه‌قامی ژماره‌یه‌ك ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریكای ته‌نیوه و توندوتیژی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
H.B