سەرۆک بارزانی لەبارەی دانیال میتران: یەکەم جار بوو ببینم ئەورووپییەک فرمێسک بۆ کورد بڕێژێت
ئەمڕۆ دووشەممە، 12-11-2024، سەرۆک بارزانی لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوە 100 ساڵەی لە دایکبوونی دانیال میتران، هاوسەری سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا؛ ڕایگەیاند، لە ساڵی 1989 بۆ یەکەم جار لە فەرەنسا چاوی بە دانیال میتران کەوتووە و "کاتێک ویستم باسی ئێش و ئازارەکانی گەلی کوردستانی بۆ بکەم، تەماشام کرد، ئەو زۆر ئاگادارە و پێویستی بە شەرح نییە. ئەو کە باسی کرد چووەتە یەک دوو ئۆردۆگا لە دەوروبەری دیاربەکر و باسی خەڵکەکەی کرد، فرمێسکی هاتە خوار. بە ڕاستی بۆ من شتێکی تازە بوو، یەکەم جار بوو ببینم کەسێکی ئەورووپی فرمێسک بۆ کورد بڕێژێت".