سەرۆک بارزانی: سەرۆک میتران پێی گوتم 'کورد دۆستێکی بە وەفای لە ئێلیزێ هەیە'
ئەمڕۆ دووشەممە، 12-11-2024، سەرۆک بارزانی، لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوە 100 ساڵەی لە دایکبوونی دانیال میتران، هاوسەری سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا؛ ڕایگەیاند، کاتێک ساڵی 1992 بۆ جاری یەکەم چاوی بە فرانسوا میتران کەوتووە، باسیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و دۆزی گەلی کورد کردووە، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک میتران پێی گوتووە "بە دڵنیاییەوە بە خەڵکی کوردستان بڵێ، دۆستێکی بە وەفاتان لە ئێلیزێ هەیە".