کەشناسی هەرێم: پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە

دەستەی کەشناسی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە.
دەستەی کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت، ئەمڕۆ سێشەممە، 12-11-2024، ئاسمان نیمچەهەور بێت، لە هەندێ ناوچە دەگۆرێ بۆ هەورى تەواو لەگەڵ بارینى نمە باران لەناوچە شاخاوییەکانی سنووری ڕۆژهەڵاتى هەرێ، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
دەستەی کەشناسی ئاماژەی بەوەش دا، سبەینی چوارشەممە، 13-11-2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەوردەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر 22 پلەى سیلیزى
سلێمانی 21 پلەى سیلیزى
دهۆک 20 پلەى سیلیزى
کەرکووک 27 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە 22 پلەى سیلیزى
زاخۆ 21 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران 11 پلەى سیلیزى
سۆران 17 پلەى سیلیزى
گەرمیان 26 پلەى سیلیزى