لە چین شۆفێرێک بە ئۆتۆمبێل خۆی بەناو خەڵکدا کێشا و 35 کەس کوژران
تەلەفزیۆنی سی سی تیڤی چینی بڵاویکردەوە، ئێوارەی دوێنێ دووشەممە، 11-11-2024، کەسێک لەبەردەم یەکێک لە سەنتەرەکانی وەرزشی شاری ژووهان بە ئۆتۆمبێل خۆی بە نێو خەڵکدا کردووە، بەوهۆیەوە 35 کەس کوژراون و 43ی دیکەش برینداربوون.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی چین، لەو کاتەی خەڵکێکی زۆر لەبەردەم بنکەی وەرزشی سەرقاڵی وەرزشکردن بوون، شۆفێرەکە خۆی بەناویاندا کێشاوە.
لەلایەکی دیکەوە میدیاکانی ئەو وڵاتە بڵاویان کردووەتەوە، شۆفێرەکە تەمەنی لە سەرووی 60 ساڵیەوەیە و بەر لەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستگیر بکرێت، هەڵاتووە.