مەسرور بارزانی: لەگەڵ سوودانی جەختمان لە گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت کردەوە
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆک وەزیران سوودانی جەختیان لە گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 13-11-2024، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) لەبارەی کۆبوونەوەکە نووسیویەتی: "لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، جەختمان لە گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و پەرەپێدانی زیاتری هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵ".
لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، جەختمان لە گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و پەرەپێدانی زیاتری هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵ.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) November 13, 2024