نێچیرڤان بارزانی: سلێمانى له مێژووى كولتوورى و سياسيى گه‌لى كوردستاندا، ناوێكى كاريگه‌ره
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی یادی 240 ساڵەی بنیاتنانی سلێمانی دەکات و دەڵێت، شارەکە "له مێژووى كولتوورى و سياسيى گه‌لى كوردستاندا، ناوێكى كاريگه‌ر و دیارە".
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 14-11-2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی تێپەڕبوونی 240 ساڵ بەسەر بنياتنانى شاری سلێمانی بڵاو کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: "يادى 240 ساڵه‌ى بنياتنانى سلێمانى، پایته‌ختی ڕۆشنبيرى، شاری ئه‌ده‌ب و هونه‌ر، شارى هه‌ڵمه‌ت و قوربانى، به گه‌رمى له ته‌واوى خه‌ڵكى ئازيزى شار، پيرۆز ده‌كه‌م. هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم".
سلێمانى، بە گوتەی نێچیرڤان بارزانی "له مێژووى كولتوورى و سياسيى گه‌لى كوردستاندا، ناوێكى ديار و كاريگه‌ره و هه‌ميشه جێى ڕێز و پێزانين و مايه‌ى شانازيى گه‌لى كوردستان بووه".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هيواى به‌رده‌واميى گه‌شه و ئاوه‌دانى، پێشكه‌وتنى زياتر و ئارامى و سه‌قامگيرى بۆ سلێمانى و هه‌موو شار و ناوچه‌كانى كوردستان دەخوازێت.
ئەمڕۆ 240 ساڵ بەسەر بنیاتنانی شاری سلێمانیدا تێ دەپەڕێت کە بە شارێکی نوێ و مۆدێرنی کوردستانی دادەنرێت.
شاری سلێمانی لە ساڵی 1784 لەلایەن "ئیبراھیم پاشای بابان"ـەوە دروست کراوە، ئیبراھیم پاشا شارەکەی بە ناوی باوکییەوە "سلێمان پاشا" ناوناوە. سلێمانی جگە لەوەی پایتەختی میرنشینی بابان بووە، لە ھەمان کاتدا مەڵبەندێکی بازرگانی و رۆشنبیری ناوچەکەش بوو.