ساڵی 2016 مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیرە نوێیەکەی دەرەوەی ئەمەریکا کۆ بووەتەوە
وەزیرە نوێیەکەی دەرەوەی ئەمەریکا دۆستی کوردە و ساڵی 2016 لە هەولێر لەگەڵ سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی کۆ بووەتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا؛ سیناتۆر مارکۆ رۆبیۆ بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەست نیشان کردووە.
ئەو سیناتۆرە کە لە فلۆریدا لەدایک بووە، یەکەم لاتینیە پۆستێکی باڵای دیبلۆماسی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وەردەگرێت.
روبیۆ، بە دۆستێکی نزیکی گەلی کورد دادەنرێت. ئایاری ساڵی 2016 سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ مەسرور بارزانی، ڕاوێژکاری ئەوکاتی ئەنجوومەنی ئاسایش کۆ بووەوە.
مەسرور بارزانی ساڵی 2016 لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ روبیۆ، باسی لەوە کردبوو "گفتوگۆیەکی باش"ـیان هەبووە و باسیان لە داهاتووی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان – ئەمەریکا، شەڕی داعش و ئازادکردنی مووسڵ کردووە.
Good dialogue w/ Senator @marcorubio today regarding future of U.S.-Kurdistan ties, war on #ISIL & Mosul operation. pic.twitter.com/JtmDY7GsyY
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) May 4, 2016
ئەو سیناتۆرەی کۆمارییەکان، بە درێژایی شەڕی داعش پشتیوانێکی سەرسەختی هێزەکانی پێشمەرگە بووە و بەردەوام داوای لە ئیدارەی ئەو کاتی ئەمەریکا دەکرد، هێزەکانی پێشمەرگە پڕچەک بکات.
روبیۆ پێشتر چەندین جار دووپاتی کردووەتەوە "دەبێت بۆ پشتیوانیکردنی کورد ستراتیژمان هەبێت".