ئەمڕۆ لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال مێژوو لە بەرژەوەندی عێراقە
پێشتر عێراق دوو یاریی دیكەی لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال لە رۆژێكی وەكو ئەمڕۆ ئەنجام داوە و هەردوو یارییەكەشی بردووەتەوە
هەڵبژاردەكانی عێراق و ئوردن لە یارییەكی مێژووییدا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە، بەگوێرەی ئامارەكان بێت شێرەكانی رافیدەین دەرفەتی سەركەوتنیان زیاترە.
ئەمرۆ پێنجشەممە، 14 نۆڤێمبەری 2024، لە یاریگەی بەسرەی نێودەوڵەتی و لە گەڕی پێنجەم و قۆناغی سێیەمی پاڵاوتنەكانی مۆندیال عێراق میوانداریی ئوردن دەكات.
پێشتر عێراق دوو یاریی دیكەی لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال لە رۆژێكی وەكو ئەمڕۆ ئەنجام داوە و هەردوو یارییەكەشی بردووەتەوە، لە رۆژی 14/11/2012 عێراق بە ئەنجامی (1 ـ 0) لە ئوردنی بردووەتەوە، دیسان لە رۆژێكی وەكو ئەمڕۆ لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال لە 14/11/2019 عێراق بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك شكستی بە ئێران هێناوە و ئەمڕۆش لە هەمان رێككەوتن جارێكی دیكە شێرەكانی رافیدەین رووبەڕووی ئوردن دەبنەوە.
ئامارەكانیان لە پاڵاوتنەكانی مۆندیالی 2026
عێراق لە 4 یاری، 2 بردنەوە، 1 یەكسان و 1 دۆڕانی هەیە، 8 گۆڵی كردووە و 4 گۆڵی لێكراوە، لە بەرامبەردا ئوردن بە هەمان شێوە لە 4 یاری، 2 بردنەوە 1 یەكسان و 1 دۆڕانی هەیە، بەڵام ژمارەی گۆڵەكانی كەمترە و تەنیا 4 گۆڵیان هەیە و 3 گۆڵیان لێكراوە.
ئامارەكانی عێراق بەرامبەر ئوردن لە یاریگەی خۆی
5 یاری
4 بردنەوە
1 دۆڕان
یارییەکانی داهاتووی عێراق لە پاڵاوتنەکانی ئاسیا
عومان - عێراق 19/11/2024
عێراق - کوێت 20/3/2025
فەلەستین - عێراق 25/3/2025
عێراق - کۆریای باشوور 5/6/2025
ئوردن - عێراق 10/6/2025