ماورییەکان لە پەرلەمانی نیوزلەندا بە "سەمای هاکی" ناڕەزایەتی بەرانبەر بە پرۆژەیاسایەک دەردەبڕن

ماورییه‌كان خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی نیوزله‌ندان و پارتێكی سیاسی‌یان هه‌یه كه له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته به‌رگریی له مافه‌كانیان ده‌كات؛ ئه‌ندامانی ئه‌و پارته له دژی پرۆژه‌یاسایه‌ك كه له لایه‌ن پارتی كرێكارانی ڕكابه‌رییه‌وه پێشكه‌شی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كراوه، به شێوه‌یه‌كی نه‌ریتی و تایبه‌ت ناڕه‌زایه‌تیی به‌رانبه‌ر ده‌رده‌بڕن.
پێنجشه‌ممه، 15ـی تشرینی دووه‌می 2024، په‌رله‌مانی نیوزله‌ندا بۆ ماوه‌یه‌كی كورت دانیشتنی له باره‌ی به پرۆژه‌یاسایه‌ك ڕاگرت، كه پرۆژه‌یاساكه مشتومڕی سه‌باره‌ت به دووباره ڕاڤه‌كردنی په‌یماننامه‌یه‌ك كه ته‌مه‌نی 184 ساڵه له نێوان به‌ریتانییه‌كان و ماورییه‌كان ناوه‌ته‌وه.
كاتێك پرۆژه‌یاساكه‌ی پارتی كرێكارانی ڕكابه‌ری ماورییه‌كان له لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه خرایه ڕوو، ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی "تێ پاتی ماوری"، به شێواز و نه‌ریتی ڕه‌سه‌نی خۆیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاند مافه‌كانیان به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه.
په‌رله‌مانتارانی "تێ پاتی ماوری"، به سه‌مای "هاكی" كه سه‌مایه‌كی ڕه‌سه‌نی تایبه‌تی ماورییه‌كانه، ناڕه‌زایه‌تی خۆیانیان ده‌ربڕی، به‌مه‌ش سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی نیوزله‌ندا دانیشتنه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ڕاگرت.
"هاكا" سه‌مایه‌كی تایبه‌تی ماورییه ڕه‌سه‌نه‌كانی نیوزله‌ندایه و له كۆنه‌وه جه‌نگاوه‌رانیان به‌ر له شه‌ڕ بۆ نیشاندانی ئازایه‌تی به‌رانبه‌ر به دوژمنه‌كانیان و به‌هاناوه‌هاتنی "خوا" نمایشیان كردووه. هاكا كه چه‌ند جۆرێكی هه‌یه؛ هاكای ڤاكاتۆ وایوای، تۆتۆ نیگاراهۆ و پیرۆپیرۆ، له سه‌رده‌می ئێسته‌دا بۆ "ده‌ستكه‌وتی گه‌وره" له لایه‌ن ماورییه‌كانه‌وه گوزارشتی لێ ده‌كرێت.