حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پاڵپشتیی دامه‌زراوه‌ی پۆلیسی كۆمه‌ڵگه‌یی ده‌كات
حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پاڵپشتیی دامه‌زراوه‌یی پۆلیسی كۆمه‌ڵگه‌یی ده‌كات کە تایبه‌تمه‌نده بە چاره‌كردنی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
هەر کچێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گێچەڵی پێ کرابێت، دەتوانێت هانا بۆ پۆلیسی تایبەتمەند ببات؛ پۆلیسیش بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئاشكرا بكات و پێویستی به ناونیشانی تاوانلێكراو هه‌بێت، هه‌وڵی چارەكردنی کێشەکەی ده‌دات.
دڵشاد عه‌بدوڵلا، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆمه‌ڵگه‌یی لە سۆران بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند "ئەو ئافرەتەی سکاڵا لەسەر تۆمەتبارێک تۆمار دەکات، پێویست ناکات بێتە بنکەی پۆلیس یان وێنەی خۆی پیشان بدات، تەنها دەبێت ناوەکەی و زانیاریی پێویستمان پێ بدات، تاوەکوو بتوانین کێشەکە لە زووترین کاتدا چارە بکەین."
دادگا ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌م جۆره دۆسیانه ده‌بینێت، بۆ ئه‌وه‌ی تاوانلێكراو پارێزراو بێت و بێ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی داداگا بكات یان خۆی بناسێنێت، داواكاری گشتی له شوێنی ئافره‌ته‌كه ڕۆڵ ده‌بینێت و ده‌بێته سكاڵاكار.
یاسین كه‌ریم، لێكۆڵه‌ری دادی بۆ کوردستان24 باسی لەوە کرد "زۆر جار تۆڕەکانی پەیوەندی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ڕۆڵیان لە دۆزینەوەی تۆمەتبارەکان هەبووە و هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە، ئێمە زۆر بە ئاسانی دەستمان بەو جۆرە تۆمەتبارانە دەگات و تاوەکوو ئێستە چەندان تۆمەتبارمان ڕووبەڕووی دادگا کردووەتەوە."
زۆرترین قوربانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و له‌ژێر ناوی "ناموس" ئافره‌ت و كچانن. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌كردنه‌وه‌ی به‌شێكی تایبه‌ت به ناوی "پۆلیسی كۆمه‌ڵگه‌یی" و دانانی هێڵێكی گه‌رمی په‌یوه‌ندی، ئامانجیه‌تی چی دیکە ئافره‌تان نه‌بنه قوربانی.