قەهوەچی: لە سایەی پارتیدا پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان بە بەهێزیی دەمێننەوە
جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمانی دووپاتی دەکاتەوە "لە سایەی پارتی، پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان بەهێزن و هەر بە بەهێزیش دەمێننەوە."
ئەمڕۆ شەممە، 16-11-2024، مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمانی لە ڕۆژی زمان و کەلتووری پێکهاتەی تورکمان دووپاتی کردەوە "پێکهاتەی تورکمان بە تەنها نییە لە هەرێمی کوردستان، بەهۆی حزبێکی دەسەڵاتدار کە سەرۆک مەسعود بارزانی ڕابەرایەتیی دەکات، پێکهاتەکان بەهێزن و هەر بە بەهێزیش دەمێننەوە."
جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمانی گوتیشی "هیوادارین لە چوار ساڵی ئاییندە، کوردستانێکی بەهێز و ئارام؛ یەک پەرلەمان، یەک حکوومەت و یەک سەرۆکمان هەبێت."