فۆرمی سەرژمێریی لە 77 پرسیار پێک هاتووە

سەرژمێریی لە هەر وڵاتێک گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە بەو پێیەی لە ڕێگەیەوە دەتوانرێت توانای مرۆیی خەڵک و توانای ماددی و ئاستی خزمەتگوزارییە گشتییەکان بۆ دابینکردنی ژیانێکی باشتر بۆ هاووڵاتییان دیاری بکرێت و حکوومەتیش بەرچاوڕوون بێت لە دارشتنەوەی پلانی ئابووری و سیاسی و مرۆیی. لەم سەرژمێرییە کە ئەمڕۆ دەستی پێ کردووە، فۆرمێکی ئەلیکترۆنی هەیە کە لە ڕێگەی تابلێتەوە پڕ دەکرێتەوە، کۆمەڵیک خانە لەخۆ دەگرێت وەک ناوی خۆت و کەسوکار و خێزان و هەتا دوای.