پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجام دا

هێزەکانی پێشمەرگە بە هاوبەشی سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان لە چەند ناوچەیەک ئەنجام دا.
شەممە 16ـی تشرینی دووەمی 2024، وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی کردەوە، کاتژمێر 6ـی ئەمڕۆ بەیانی، لیوای 14ـی پیادەی هێزی پێشمەرگە بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی فیرقەی 14ـی پیادەی سوپای عێراق، ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵ کردنیان ئەنجام دا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، ناوچەی گوندەکانی کوشافی خواروو، کوشافی سەروو تا دەگاتە قەراغ زێی گەورە، کێوماڵ کران و گەڕان و پشکنینیان بۆ ئەنجام درا، دوای نیوەڕۆ کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەکە هات.
ئەو ئۆپەراسیۆنە هاوبەشانەی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی بۆ کێوماڵکردنی ناوچەکانی گومانی بوونی حەشارگەی داعشیان لێدەکرێت بەردەوامە، لە هەندێ لەو ناوچانەش هێزەکانی ئاسمانی عێراق بە پشتیوانی فڕۆکەی ئێف16 ـی جەنگی، حەشارگە و مۆڵگەکەکانی داعش خاپوور دەکەن.