سلێمانی..بازرگانێكی جگەرە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

بازرگانێکی جگەرە لە شار سلێمانی، بەهۆی کەڵەکەبوونی قەرزی زۆر لەسەری، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
شەممە 16ـی تشرینی دووەمی 2024، دەریا فوئاد ساڵح لە ماڵەکەی خۆی لە گەڕەكی كوردسات لە شاری سلێمانی، بەهۆی کەڵەکەبوونی قەرزێكی زۆرەوە كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا و ئێستا تەرمی بازرگانەکە لە پزیشكی دادی سلێمانییە.
بەپێی زانیارییەکان، دەریا فوئاد ساڵح کاری بازرگانیی جگەرەی لە ناو بازاڕی سلێمانی کردووە و تەمەنی 57 ساڵە.