ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: چوار تیرۆرستی داعش لە کەرکووک کوژران

دۆڵی زەغیتوون - کەرکووک
دۆڵی زەغیتوون - کەرکووک

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند: لە دۆڵی زەغیتوون لە کەرکووک حەشارگەیەکی داعش بۆردومان کرا و لە ئەنجامدا چوار تیرۆرستی ڕێکخراوەکە کوژران.

شەممە 16ـی تشرینی دووەمی 2024، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر حەشارگەیەکی داعش لە دۆڵی زەغیتوون لە کەرکووک چوار تیرۆرستی ڕێکخراوەکە کوژران.

 جەختی لەوەش کردەوە، هێزە ئەمنییەكان و سیستمەی هەواڵگری بەردەوامن لە هەوڵەكانیان بۆ بەدواداچوون بۆ پاشماوەكانی تیرۆر و نەهێشتنیان.

لە ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە دراوە، ئۆپەراسیۆنەکە بە پشتبەستن بە زانیاری دروست لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، بە فڕۆکەی جۆری ئێف – 16 ئەنجام دراوە.

 
Fly Erbil Advertisment