ڕژانی نەوت پرۆژەکانی ئاوی پارێزگایەکی ڕاگرت

یەکشەممە، 17ـی تشرینی دووەمی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی موسەننا، ئاگادارییەکی گشتیی سەبارەت بە هۆکانی پچڕانی ئاو بۆ ماڵەکان لە سەرتاسەری قایمقامیەت بڵاو کردەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕوونی کردەوە "لە ئێوارەی دوێنێوە نەوت ڕژاوەتە ناو "ڕووباری ڕەمیسە" بەو هۆیەشەوە سەرجەم پڕۆژەکانی ئاو بەدرێژایی ڕووبارەکە ڕاگیراون".

ڕاشیگەیاند، موهەنەد عەبدولعەلی، پارێزگاری موسەننا و یوسف سەوادی، یاریدەدەرەکەی بۆ کاروباری سەرچاوەکانی ئاو و بەشە پەیوەندیدارەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوەکانی ئاو و بەڕێوەبەرایەتی ژینگە ئاگەداری ئەو بابەتەن، کارکردنیش بەردەوامە بۆ چارە کردنی دۆخەکە."

 
 
 
Fly Erbil Advertisment