دانیشتووانی دەڤەری راپەڕین ئاگادار دەكرێنەوە

سەنتەرەكە دادەخەێت

K24 - رانیە

سەنتەری تیشکی رانیە دانیشتوانی دەڤەرەكە ئاگادار دەكاتەوە، بەوھۆیەی چەند کەسێک کە نیشانەی كۆرۆنایان تێدابووە سەردانی سەنتەرەكەیان کردووە، بۆ ماوەیەكی كاتی ئەو سەنتەرە دادەخرێت.

لە راگەیەندراوێكدا سەنتەری تیشکی رانیە ھاووڵاتییانی دەڤەری راپەڕین ئاگادار دەكاتەوە: "لەسەر بڕیاری بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین و بەرێوەبەری سەنتەری تیشک بڕیار درا بە داخستنی سەنتەری تیشک/ راوێژکاری دوانیوەڕوان، تا رۆژی شەممە، جگە لەبینینی حاڵەتە کتوپڕەکان".

ئاماژە بەوەشكراوە: "لەبەرئەوەی سەنتەرەکە دەڕشێندرێت، دوای ئەوەی چەند کەسێک کە نیشانەی نەخۆشیەکەیان تیادابوو سەردانی سەنتەریان کردبووە".