کاری بژمێرەکان لەو ناوچانەی پێی نەگەیشتوون درێژکرایەوە

بژمێرەکان
بژمێرەکان

دەستەی باڵای سەرژمێری دانیشتووان کاتژمێرەکانی کارکردنی بژمێرەکان لە پارێزگاکانی کاریان تەواو نەبووە، درێژ دەکاتەوە.

پێنجشەممە 21ـی تشرینی دووەمی 2024، دەستەی باڵای سەرژمێری دانیشتووان ڕایگەیاند: کاتژمێرەکانی کارکردنی بژمێرەکان لە پارێزگاکانی کاریان تەواو نەبووە، درێژ دەکاتەوە، دەشڵێت: کارەکانیان تا سبەی شەو، هەینی 22ـی تشرینی دووەمی 2024 بەردەوام دەبێت.

دەستەی باڵای سەرژمێری دانیشتووان داوای لە هاووڵاتییان کرد، ئەوانەی بژمێرەکانی سەرژمێریی گشتی دانیشتووان سەردانیان نەکردوون، لە ماڵەکانیان بمێننەوە تا بژمێرەکان پێیان دەگەن.