دوو کەسی دیکەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌ باره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی دوو تووشبووی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌.

دوو تووشبووی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 پیاو تەمەن 64 و 56 ساڵ دانیشتووی شاری سلێمانی، دوای خەواندن لە نەخۆشخانە و مانەوەیان لەسەر ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد لە بەشی چاودێری چڕ گیانیان لەدەستدا.

وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.

وەزارەتی تەندروستی

5ی حوزەیران 2020