یەكەمین یاریی گواردیۆلا دوای بڕیارە چارەنووسسازەكەی
گواردیۆلا: لە ماوەی تەنیا دوو كاتژمێر چارەنووسی خۆم یەكلایی كردەوە
مانچێسته‌ر سیتی كاتژمێر 08:30ـی ئەمشەو به‌كاتی هه‌ولێر و له گه‌ڕی دوازده‌یەمی پرێمه‌رلیگ میوانداریی تۆتێنهام ده‌كات كه مان سیتی پێنج ساڵه نه‌یتوانیوه دوو یاریی له‌سه‌ریه‌ك له تۆتێنهام بباته‌وه.
له یه‌كه‌مین یاریی دوای نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مان سیتی، ئەمشەو پێپ گواردیۆلا و یانه‌كه‌ی له ئیتیحاد ستادیۆم میوانداریی تۆتێنهام ده‌كەن. مان سیتی به كۆكردنه‌وه‌ی 23 خاڵ خانه‌ی دووه‌می پرێمه‌رلیگی گرتووه تۆتێنهامیش شازده خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی ده‌یه‌م دێت.
له‌م یارییه به‌هۆی پێكان مان سیتی له تواناكانی كۆڤاسیچ و رۆبن دیاز بێبه‌ش ده‌بێت و گومان له یارییكردنی دوكۆ و ماتیۆس نونێزیش ده‌كرێت، به‌ڵام جۆن ستۆنز به‌شداریی راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كانی كردووه و 100% ئاماده‌یه.
لە لایەكی دیكەیشەوە له تۆتێنهام بێنتانكور ناوه‌ڕاستكاری ئۆرگوایی به‌هۆی ره‌گه‌زپه‌رستی بۆ حه‌وت یاریی سزا دراوه و یاریی ناكات، جگه له‌ویش ڤان دی ڤین و ریچارلیسۆن و تیمۆ ڤێرنه‌ر و كریستیان رۆمێرۆش داده‌بڕێن.
لێدوانەكانی گواردیۆلا لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی تۆتێنهام
نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌م به‌هۆی ئه‌وه بوو كه پێموایه پێویسته لێرە بەردەوام بم، پێویستە بمێنمه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی باشتر، ده‌مێكه یه‌كتری ده‌ناسین و سه‌رجه‌م بڕیارهكانیشم به ئه‌وپه‌ڕی بیركردنەوە داوه، دڵخۆشم گرێبه‌سته‌كه‌م نوێكرده‌وه و بڕیارهكهشم ته‌نیا له‌ماوه‌ی دوو كاتژمێر بیركردنه‌وه دا روویدا، نه‌مویست دیسان له مانگی 10 و 11 بڵێن دوایین وه‌رزی گواردیۆلا له مان سیتی، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كانیش باش نه‌بوون دڵنیابن دوو ساڵ نامێنمه‌وه و ده‌ڕۆم، شه‌ش مانگ پێش ئێستا گوتم ئه‌گه‌ر مان سیتی دابه‌زێته ئاستی خوارتریش هه‌ر له‌گه‌ڵی به‌رده‌وام ده‌بم، به نوێكردنه‌وه‌ی گرێبهستهكهشم ئه‌وه‌م سه‌لماند كه به‌راستم بووه، ئه‌و یانه‌یه‌ی چوار دۆڕانی له‌سه‌ریه‌كی تووش بێت ده‌توانێت چوار ناسناوی له‌سه‌ریه‌كی پرێمه‌رلیگ بباته‌وه، زۆر یانه هه‌یه چوار یاریی له‌سه‌ریه‌ك ده‌دۆڕێت، به‌ڵام كه‌م یانه هه‌یه بتوانێت چوار جار له‌سه‌ریه‌ك ببێته پاڵه‌وانی پرێمه‌رلیگ، ئه‌مه‌ش بۆ من ئاساییه هه‌شت ساڵه لێره‌م و چاوه‌ڕێی هه‌موو سیناریۆیه‌ك ده‌كه‌م.
ئامارەكان لە بەرژەوەندی تۆتێنهامە
مان سیتی له دوایین 10 یاریی به‌رامبه‌ر تۆتێنهام له پرێمه‌رلیگ ته‌نیا سێ سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه، به بردنه‌وه‌ی ئه‌م یارییه‌ش بۆ جاری یه‌كه‌م دوای پێنج ساڵ دوو سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك به‌رامبه‌ر سپێرز به‌ده‌ست ده‌هێنێت، تۆتێنهام له دوایین سێ یاریی به‌رامبه‌ر مان سیتی توانیویه‌تی دوو گۆڵ یان زیاتر بكات، به‌ڵام له سه‌رجه‌م ئه‌و یارییانه نه‌یتوانیوه پارێزگاری له گۆڵه‌كه‌ی بكات، مان سیتی چوار یاریی رابردووی له سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان دۆڕاندووه كه ئه‌وه‌ش بۆ جاری یه‌كه‌مه تیپێكی گواردیۆلای راھێنه‌ر چوار یاریی له‌سه‌ریه‌ك ده‌دۆڕێت.