هەڤپەیڤینی کوردستان24 لەگەڵ ئەحمەد داود ئۆغڵو
ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کوردستان24 باسی لە پەیوەندییەکانی هەولێر – ئەنقەرە، پرۆسەی نوێی ئاشتی، پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و چەندان پرسی گرنگی دیکە کرد.
سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند "په‌یوه‌ندی نیوان تورك و كورد له توركیا كێشه‌یه‌كی نه‌ژادی نییه به‌ندبێت به كێبڕكێی مێژوویی یاخود كێشه‌ی مێژووییه‌وه. ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیا پاش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م له لایه‌ن تورك و كورد و ئه‌لبانی و عێراقییه‌كان و گشت دانیشتووانی ئه‌نادۆڵ و عه‌له‌وییه‌كانه‌وه دژی ئیمپێریالیزم دروست بوو."
داود ئۆغڵو گوتیشی: "له ساڵی 2009 دا ده‌ستمان كرد به پڕۆسه‌یه‌ك به ناوی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ر. بۆچوونی سه‌ره‌كی ئێمه ئه‌وه‌یه ئه‌م قه‌یرانانه وه‌ك قه‌یرانی كورده عه‌له‌وییه‌كان به‌هۆی نه‌بوونی به‌دیموكراسیكردنێكی ته‌واو و سه‌رتاسه‌رییه‌وه بوو له توركیادا. بۆ من وه‌ك كه‌سێكی سیاسی و ئه‌كادیمی، گشت نه‌ته‌وه و زمان و كه‌رت و ئاین و گرووپه ئاینییه‌كان له كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراسیدا یه‌كسانن له توركیادا. به‌داخه‌وه، له ڕابردوودا، وه‌ك له ساڵانی 80 ی سه‌ده‌ی ڕابردوو و پێشتریش، بێڕێزیی به‌رامبه‌ر به زمانی كوردی ده‌كرا و ڕێگە به به‌كارهێنانی نه‌ده‌درا و ته‌نانه‌تی هه‌ندێك جار زمانی كوردی ڕه‌ت ده‌كرایه‌وه. ئه‌مه نه‌ك ته‌نها دژی یاساكانی دیموكراسیه‌ت بوو، به‌ڵكو دژی كەلتووری مرۆڤایه‌تیش بوو."
سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا دووپاتی کردەوە: "من چ مافێكم هه‌بووه وه‌ك منداڵیكی خێڵێكی توركمان، منداڵیكی دیاربه‌كریش هه‌مان مافی هه‌یه و هه‌موومان له‌م وڵاته‌دا یه‌كسانین. زمانی توركی ڕێزی لێ ده‌گیرێت و زمانی كوردیش ڕێزی لێ ده‌گیرێت. زمانیكی وه‌ك زمانی كوردی زمانی ئه‌حمه‌دی خانییه و وه‌ك زمانی توركی بۆ ئێمه پیرۆزه."
داود ئۆغڵو: گه‌وره‌ترین شار كه كوردی تێیدا ده‌ژی نه هه‌ولێره و نه دیاربه‌كر، بەڵکوو ئیستانبوڵه
ئەحمەد داود ئۆغڵو ڕایگەیاند: "دانیشتووانی كوردی توركیا وه‌ك ئه‌وه‌ی عێراق و سووریا نین. هه‌ندێك جار به خه‌ڵكی و هاوڕێ كورد و توركه‌كانم ده‌ڵێم: گه‌وره‌ترین شار كه كوردی تێدا ده‌ژی نه هه‌ولێره و نه دیاربه‌كر، به‌ڵكوو ئیستانبوڵه له ڕووی دانیشتووانی كورده‌وه. كه‌واتا ئیستانبوڵ نه شارێكی كوردییه و نه توركییه و نه بۆسنییه، به‌ڵكو شاری هه‌موومانه به‌یه‌كه‌وه و دیاربه‌كریش به‌هه‌مان شێوه."
لەبارەی گوتارەکانی ئاخچەلی بۆ ئازادکردنی عەبدوڵلا ئۆجەلان و چارەکردنی پرسی کورد، داود ئۆغلو گوتی: "من پشتیوانیی گوتاره‌كانیم كرد و گوتم ئه‌مه ده‌رفه‌تیكی باشه و نابێت له‌ده‌ستی بده‌ین. بۆچی؟ چونكه ئه‌و دوو لایه‌نه‌ی دژی یه‌كترین به‌رگریی له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی نوێ بكه‌ن، ئاسانتر پێشکەوتن ڕوو دەدات."
داود ئۆغڵو لە وەڵامی "ئایا گەشبینی پرۆسەیەکی نوێی ئاشتی ڕابگەیەنرێت؟" ئەوەی خستە ڕوو "من حه‌زده‌كه‌م گه‌شبین بم، چونكه من هه‌میشه به‌رگریم له باشترین په‌یوه‌ندی و به‌دیموكراسیكردن كردووه نه‌ك ته‌نها له نێوخۆی توركیا، به‌ڵكوو له‌ده‌ره‌وه‌ی توركیاش. ئه‌و دانیشتووانه كورده‌ی له وڵاتانی دراوسێماندا ده‌ژین هه‌میشه په‌یوه‌ندییه‌كی زۆرباشم له‌گه‌ڵیاندا هه‌بووه و ئه‌مه‌ش بۆ ئاشتیی هه‌رێمه‌كه پێویسته، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا پێویسته هه‌نگاو و نه‌خشه‌ڕێگا به‌رجه‌سته‌ییه‌كه‌مان لێوه دیاربێت و بزانین هه‌نگاوی دواترمان چییه."
سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا ڕوونیشی کردەوە "با‌خچه‌لی هه‌نگاوێكی گرنگی به‌ره‌وپێشه‌وه ناوه و پێویسته هه‌نگاوی دواتریش كه پێویسته بنرێت له لایه‌ن سه‌رۆك ئه‌ردۆغانه‌وه ڕابگه‌یه‌نرێت، چه‌نكه ئه‌و سه‌رۆكه و ئه‌و له داهاتوودا پڕۆسه‌كی له‌و شێوه‌یه به‌ڕێوه ده‌بات. دواتر، له‌هه‌مان كاتدا، په‌كه‌كه و سه‌ركرده و ڕیكخراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان نابێت ئه‌و ده‌رفه‌ته له ده‌ست بده‌ن و پێویسته هزری خۆیان له گشت چالاكییه توندوتیژه‌كان پاك بكه‌نه‌وه و ئاوڕ له ڕابردوو نه‌ده‌نه‌وه به‌ڵكو ته‌ماشای داهاتوو بكه‌ن."
داود ئۆغڵو: دەبێت تورکیا ڕاستەوخۆ گفتوگۆ لەگەڵ کوردانی سووریا بکات و پێویستی بە نێوەندگیر نییە
سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا لەبارەی دۆخی سووریا ڕایگەیاند: "بێگومان قه‌یرانی سووریا قه‌یرانیكی زۆر ئاڵۆزه. ئه‌مه قه‌یرانیكی نیوان توركیا و سووریا نییه. سه‌ره‌كیترین قه‌یران له نێوان ڕژێمی سووریا و خه‌ڵكی سووریایه، به لایه‌نی كه‌مه‌وه به‌شێكی به‌رچاوی خه‌ڵكی سووریا. كورد و عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی باكووری سووریا، زۆرینه‌یان به‌ده‌ست ڕژێمی سووریاوه ناڵاندوویانه. پێویسته چاره‌یەكی كاریگه‌ر بۆ قه‌یرانی سووریا بدۆزرێته‌وه."
داود ئۆغڵو دووپاتی کردەوە: "من دژی هیچ دیالۆگێك نیم له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریادا و هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه سه‌رۆك ئه‌ردۆغان هه‌وڵی دروستكردنی ئه‌و دیالۆگه بدات. كاتێك له ساڵی 2011 چووم بۆ سووریا، یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی له‌گه‌ڵیاندا باسمان كرد، پێدانی هاووڵاتینامه‌بوو به هاووڵاتییه كورده‌كان له سووریا. كه‌واتا پێویسته حكوومه‌تی سووریا ده‌ست به چاكسازییه‌كی نێوخۆیی و ئاشته‌واییه‌كی نێوخۆیی تایبه‌ت به‌خۆیان بكه‌ن ئه‌وكات ئاسان ده‌بێت."
لەبارەی جێگیرکردنی سوپای تورکیا لە هەندێک شوێنی ڕۆژئاوای کوردستان، ناوبراو ئەوەی خستە ڕوو: "كێشه گه‌وره‌كه‌ی سووریا بریتی نییه له بوونی سوپای توركیا له‌و وڵاته. كاتێك من له ده‌سه‌ڵات بووم، من هیچ سوپایه‌كم نه‌نارده ئه‌وێ، به‌ڵام له‌وه به‌دواوه و له ساڵی 2016 بۆ یه‌كه‌م جار سوپای توركیا چووه سووریا؛ به‌ڵام به‌له‌به‌رچاوگرتنی بوونی ئه‌ندامانی داعش و كێشه‌ی ئه‌منی، توركیا ناچاربوو بچێته نێو سووریاوه.. ده‌توان بڵێم هیچ ویستێكمان نه‌بووه یان پێشێلكارییه‌كی خاكی سووریامان نه‌كردووه؛ به‌ڵام گرینگ‌ترین شت ئاشته‌وایی نیوخۆی سووریایه. یاسایه‌كی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌بوو له كانوونی یه‌كه‌می 2015 دا داوای دیالۆگی گرووپه‌كانی سووریای ده‌كرد له‌گه‌ڵ ڕژێمدا له‌پێناو سووریایه‌كی نوێ‌دا. هه‌ر كاتیك به‌شار ئه‌سه‌د گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌یدا ده‌كات توركیا هیچ نیازێكی نییه له سووریا بمێنێته‌وه."
داود ئۆغڵو زیاتر گوتی: "وه‌ك توركێك، به چاویكی بێگانه ته‌ماشای كوردی سووریا یان كوردی عێراق یان عه‌ره‌به‌كانی سووریا و عێراق ناكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی پێویستمان به نێوه‌ندگیری خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا یان ڕووسیا یان ده‌ستوه‌ردانیان هه‌بێت، نه‌خێر.. ئێمه خاوه‌نه ڕاسته‌قینه‌كانی ئه‌م ناوچه و هه‌رێمه‌ین. پێویسته توركیا به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ و ڕووبه‌ڕوو گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كوردی سووریا و كوردی عێراقدا بكات. ئه‌گه‌ر سوپای ئه‌مه‌ریكا ناوچه‌كه جێ بهێڵێت، ئێمه‌ی تورك و كورد و عه‌ره‌ب و ئێرانییه‌كان به‌یه‌كه‌وه له‌م هه‌رێمه‌دا ده‌ژین و پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا بدوێین. پێویستمان به نێوه‌ندگیری ئه‌مه‌ریكا نییه بۆ ئه‌مه."