نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان بۆ دانوستانه ستراتیژییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا دیاریكرا
داوا ده‌كرێت كورد پێداگیر بێت له پشكی خۆی له‌و هاوكارییانه‌ی پێشكه‌ش به عێراق ده‌كرێن
K24- هه‌ولێر:
لەسەر بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان، نوێنەری ھەرێم دەبێت لە گفتوگۆ ستراتیژیه‌كانی نێوان عێراق و ئەمه‌ریكا.
چاودێرانی سیاسیش ئەمە بە دەرفەتێكی گرنگ دەزانن، بۆ ئەوەی جارێكی دیكە ھەرێمی كوردستان رۆڵی بەھێزی خۆی لەسەر نەخشەی سیاسی بگێڕێت و داواش دەكەن، كورد لە گفتوگۆكاندا پێداگیربێت لەسەر ئەوەی ھەر ھاوكارییەكی ماددی و مەعنەوی عێراق بكرێت، ھەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە.
بڕیاره ناوەراستی ئەم مانگە دانوستانی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمه‌ریكا كه خۆی له زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه ده‌بینێته‌وه، به‌ڕێوه‌بچن، له دانوستانه‌كاندا چەندین دۆسیەی گرنگ تاوتوێ ده‌كرێن، ئەوەی بەلای كوردیشەوە گرنگە، پێداگیربوونه لەوەی ھەر ھاوكارییەكی ماددی و مەعنەوی عێراق بكرێت، ھەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه دوێنێ دەیڤد شێنکەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی نزیك رایگەیاند، ھەفتەی داھاتوو دیالۆگی ستراتیژی نێوان ئەمه‌ریکا و عێراق بەرێوەدچێت.
شێنکەر گوتی: عێراقیەکان دوو بژاردەیان لەبەردەمدایە، بژاردەی سێیەمیان نیە، ئەگەر بژاردەی یەکەم ھەڵبژێرن لەبەرژەوەندی عێراقە، ئەگەریش بژاردەی دووەم بێت، ئەوکات ئێمەش ناتوانین پابەندی بەڵێن و رێکەوتنەکانمان بین.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌مه دەوەستێتە سەر عێراقیەکان بڕیار بدەن کە چ جۆرە پەیوەندییەکیان لەگەڵ ئەمه‌ریکا دەوێت، ئێمە دەمانەوێت نەك تەنیا لە بواری سەربازی، بەڵکو لە ھەموو بوارەکانی دیکەشدا په‌یوه‌ندیمان به‌هێز بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دیالۆگی ستراتیژی دەرفەتێکە بۆ سەرکردە عێراقیەکان بۆئەوەی لەنێوان دوو بژاردە خۆیان یەکلا بکەنەوە ئایا وەك وڵاتێکی خاوەن سەروەی و ھاوبەشی و کارکردن لەگەڵ ئێمە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ھەڵدەبژێن یان پێچه‌وانه‌كه‌ی.
مه‌به‌ست له‌و دوو بژارده‌یه‌ش ئه‌وه‌یه، پێشتر چه‌ندین جار به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، له‌و دانوستانانه‌دا ده‌بێت عێراق خۆی له هه‌ژموونی ئێران یكلایی بكاته‌وه و له نێوان هاتنه‌ده‌ره‌وه و مانه‌وه‌ی له‌ژێر كاریگه‌ری و ئاراسته‌ی تاران یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت.
جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر عێراق بڕیاریدا له‌گه‌ڵ ئێران بێت، ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا پابه‌ندی هیچ به‌ڵێنێكی نابێت به‌رامبه‌ر به عێراق و سزای ئابووری به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌كه‌ی هه‌ڵبژارد، ئه‌وا پاڵپشتی ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ستده‌هێنێت و ده‌بێته‌وه وڵاتێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری و هاوبه‌شێكی كارا له كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا.
شێنكه‌ر ئاشكراشی كرد، رێکەوتنەکە داوا لە عێراق دەکات، سەروەری خۆی بپارێزێت، بەتایبەت لە بابەتی پەیوەست بە دەستێوەردانی دەرەکی و میلیشیاکان، کە ھەڕەشەن بۆ سه‌ر ئاسایشی ئەمه‌ریکا و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ودیپلۆماتکارەکانیش لە عێراق. بەبێ ھەبوونی ئاسایش ناتوانین بەرەوپێشچوون لە رێکەوتن و ھاوبەشیەکەی نێوانماندا بەدی بھێنین و ھاوپەیمانانیش ناتوانن لەو وڵاتە بمێننەوە. چاوه‌ڕێین بزانین حکومەتی عێراق تا چەند دەیەوێت و مەبەستیەتی ئەو رێکەوتنە ئەنجام بدرێت.
H.B