شاندێکى هەرێم بەشداریی پیشانگاى MUSIAD EXP 2024 ـی ئیستانبوڵ دەکات

پارێزگاری هەولێر  لە پیشانگەکەی ئیستانبوڵ
پارێزگاری هەولێر لە پیشانگەکەی ئیستانبوڵ

شاندێکی هەرێمی کوردستان بەشداریی پێشانگەی MUSIAD EXP 2024  تایبەت بە بازرگانیی و پیشەسازیی لە شارى ئیستانبۆڵ دەکات، لە چوارچێوەی پێشانگەکەش چەندین دیدار و کۆبوونەوەیان دەبێت.

سێشەممە 26ـی تشرینی دووەمی 2024،  لەسەر بانگهێشتى وەزیرى بازرگانى وڵاتى تورکیا، شاندێکى هەرێمى کوردستان کە پێکهاتوون لە ئانۆ جەوهەر، وەزیرى گواستنەوە و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر وئایدن مەعروف، وەزیرى هەرێم بۆ کارووبارى پێکهاتەکان و سەروەر هاواری بریکارى وەزارەتى بازرگانى و سەرۆک و ئەندامانى ژوورە بازرگانییەکانى هەولێر و سلێمانى، بەشدارییان لە کردنەوەى پیشانگاى MUSIAD EXP 2024 ـی تایبەت بە بازرگانی و پیشەسازیی لەشارى ئیستانبۆڵ کرد  کە بە ئامادەبوونى جێگرى سەرۆککۆمار و ژمارەیەکى دیکە لە وەزیرى و بەرپرس و کاربەدەستانى وڵاتەکە بەرێوەچوو.

لە پیشانگاکەدا کە کۆمپانیاکانى 100 وڵات تێیدا بەشدارن، هەرێمى کوردستانیش بەشدارە و لە پەراوێزیشیدا، شاندی هەرێمی کوردستان چەندین دیدار و کۆبوونەوەیان دەبێت.

 
Fly Erbil Advertisment