عێراق و ڕووسیا و سعوودیە لەسەر پرسی وزە کۆدەبنەوە

کۆبوونەوەی عێراق و ڕووسیا و سعوودیە دەربارەی وزە
کۆبوونەوەی عێراق و ڕووسیا و سعوودیە دەربارەی وزە

سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی، لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا و وەزیری وزەی سعوودیە لەسەر پرسی وزە کۆ دەبێتەوە.

سێشەممە 26ـی تشرینی دووەمی 2024، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرای کرد، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا ئەلیکساندەر نۆفاک و وەزیری وزەی عەرەبستانی سعوودیە میر عەبدولعەزیز کوڕی سەلمانی ئال سعود کردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی بازاڕی وزەی جیهانی کراوە، بەتایبەت ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە وەبەرهێنانی نەوتی خاو و ناردنی بۆ بازاڕەکان و ئاستی دابینکردنی پێداویستییەکان، هەر لە کۆبوونەوەکەدا، دووپات لە گرنگیی پابەند بوون بە پاراستنی جێگیریی و هاوسەنگیی و نرخی دادپەروەرانە کراوەتەوە، لەگەڵ ڕۆڵی چاڵاکی ئۆپیک پڵەس لەو چوارچێوەیەدا.

 
Fly Erbil Advertisment