بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆ پێنج پڕۆژەی سەرەکی لە ھەولێر راگیراون

سەرۆكی شارەوانی ھەولێر: توانیمان سوود لە چۆڵی شەقامەکان وەربگرین و نۆژەنیان بکەینەوە

K24 - ھەولێر

سەرۆكی شارەوانی ھەولێر رایدەگەیەنێت، بەھۆی قەدەغەی ھاتووچۆ، پێنج پڕۆژەی سەرەكی لە ھەولێر راگیراون.

عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی رۆژباش بە کوردستان 24 رایگەیاند، بەهۆی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەدەغەی هاتووچۆ، پێنج پڕۆژەی سەرەکی لە هەولێر راگیران، بەڵام دواتر بە شێوەیەکی سنووردار دەستیان بەکار کردەوە.

سەرۆكی شارەوانی هەولێر ئاماژەی بەوەشدا، توانیان سوود لە چۆڵی شەقامەکان لە کاتی قەدەغەی هاتووچۆدا وەربگرن و شوێنە زیان پێگەیشتووەکان نۆژەن بکەنەوە.