به‌ هۆی كۆرۆناوه‌ 28 كه‌سی دیكه‌ له‌ عێراق گیانیان له‌ده‌ستدا

ئاماری نوێ

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاماری نوێی تووشبووانی كۆرۆنای راگه‌یاند.

به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌، له‌ كۆی (8) هه‌زار و (609) پشكنینی نوێ، (28) حاڵه‌تی مردن و (1268) كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، (282) كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه‌ و نه‌خۆشخانه‌یان به‌جێهێشتووه‌.

كۆی گشتی تووشبووان: (12) هه‌زار و (366).

كۆی گشتی چاكبوونه‌وه‌: (5) هه‌زار و (186).

كۆی گشتی ئه‌وانه‌ی له‌ ژێر چاودێریدان: (6) و (834).

كۆی گشتی ئه‌وانه‌ی له‌ ژێر چاودێری چڕدان: (69) كه‌س.

كۆی گشتی مردووان: (346).