سلێمانی.. شەشەم پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب کرایەوە

 پێنجشەممە، 28ی تشرینی یەکەمی 2024، شەشەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی كتێب لە سلێمانی کرایەوە و تاوەکوو هەفتەی یەکەمی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

لەمبارەوە گوڵان میروان، بەڕێوەبەری بازاڕسازیی لە شەشەمین خولی پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ كتێب، تایبەت بە کوردستان24 گوتی: "پێشانگەکە بە چاودێریی سەرۆک کۆماری عێراق  و وەزارەتی ڕۆشنبیریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچیت، زیاتر لە 200 ناوەند و دەزگای چاپ و پەخش بەشداریی خولی ئەم ساڵی پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب دەکەن."

ئەمساڵ 40 هەزار ناونیشانی جیاوازی کتێب خراوەتەڕوو، کە زیاتر لە دوو هەزاریان یەکەمجارە دەخرێنە بەر دیدی خوێنەران.

هەروەها بەشێک لە ناوەند و دەزگای چاپی وڵاتان بە بەرهەمەکانیان بەشدارن کە لە وڵاتانی تورکیا، ئێران، سووریا، لوبنان، ئوردن، میسر، کوەیت، سعوودیە و دانیمارک و چەند وڵاتێکی دیکەی بیانیش هەن.

پێشانگەكە لە ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی تشرینی دووەم و تاوەکوو 8ی کانوونی یەکەمی 2024 بەردەوام دەبێت و ڕۆژانە لە کاتژمێر 10ی بەیانییەوە تاوەکوو 6ی ئێوارە کراوە دەبێت بۆ پێشوازیی لە خوێنەران و سەردانیکارانی.