لیژنەی چاودێری لە بازاڕەكان زیاد دەكرێن
"چاوێری نرخ و تەندروستی كاڵاكان دەكەن"
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی رایدەگەیەنێت، بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لیژنەكانی چاودێری لە بازاڕەكانی ھەرێمی كوردستان زیاد دەكرێن.
نەوزاد ئەدھەم، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمی كوردستان، بە كوردستان24 راگەیاند، بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لیژنەكانی چاودێری بازاڕیان لە پارێزگاكان زیاد كردووەو كاری لیژنەكانیش چاودێریكردنی نرخ و كوالێتی بەرھەمە خۆراكییەكانە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەھۆی تەشەنەسەندی ڤایرۆسی كۆرۆنا، رێنماییە تەندروستییەكانیان لە بازاڕەكان و شوێنەكانی فرۆشتن توندكردووە.
راشیگەیاند، پێویستە لە بازاڕەكان رێگری لەو كڕیارانە بكرێت كە پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان نین.