به ڤیدیۆ.. دووبرای دووانه ریكۆردیان له مێژووی تۆپی پێ تۆمار كرد
دوو برای دووانە بوونەتە بابەتی گەرمی میدیاکانی جیهانی
دوو برای دووانە له یانهیهكی ههنگاریا بوونەتە بابەتی گەرمی میدیاکانی جیهانی و هەردووکیان لە یارییەکدا لە کاتێکدا توانیان گۆڵ بۆ یانەکەیان بکەن، لەگەڵ یەکتری ئالۆگۆریان پێ کراوە و ئەمەش یەکەمجارە لە مێژووی تۆپی پێدا روودەدات، ئەوەش لە یارییەکی خولی هەنگاریا رویداوە و ئەو دووانەیەش یاریزانی یانەی زالگیرسکن.
له 26ـی مانگی رابردوو خولی هەنگاریا بە ئامادەبوونی هاندەران دەستی پێکردەوە و لەم هەفتەیە لە یارییەکەی نێوان هەردوو یانەی زالگێرسکن و پوشکاش ئێف سی دوو یاریزان کە برای یەکترن و دووانەن و زۆریش لە یەک دەچن و تاوەکو ئێستاش بەشێک لە هاندەرانی یانەکەیان لێکیان ناکەنەوە توانیان دوو گۆڵ بۆ یانەکەیان تۆمار بکەن.
لە خولەکی 47 سەرەتا گێرگلی بۆباڵ توانی گۆڵی یەکەمی یارییەکە بکات، دواتر ئەو یاریزانە لەگەڵ برایە دووانەکەی واتە دەیڤید بۆباڵ گۆڕانکاری پێکرا و دوای هاتنە ناو یاریگەیە ئەویش توانی لە خولەکی 87 گۆڵی دووەمی یانەکەی بکات.
ئەو دوو برا دووانەیە لە دایکبووی ساڵی 1995ی هەنگاریان و بە گشتی لەم وەرزەدا بۆ یانەکەیان توانیویانە یازدە گۆڵ تۆمار بکەن، گێرگلی له هێڵی هێرشبهری یاری دهكات خاوەنی 9 گۆڵە و دەیڤدیش بهرگریكاره و 2 گۆڵی كردووه.
.jpg)