راگه‌یه‌ندراوی ئه‌مڕۆی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی

نوێترین ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (8ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2020)، راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (104)ی له‌ باره‌ی ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و ئاماره‌كانی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌

راگەیه‌ندراوی ژمارە (104)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هەرێمی کوردستان، رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1- کەرەنتین

تاوەکو ئەمڕۆ (12856) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی وڵات گەڕانەتەوە و ئەوانەی بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەرەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (727) هاووڵاتی لە (33) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (198) لە هەولێر، (33) لە سلێمانی، (506) لە دهۆك. (12129) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕاونەتەوه‌ ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی (14) رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین،  لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە (24) کاتژمێری رابردوودا کە کۆی گشتی (41) هاووڵاتی بوو.

2- پشکنین

لەماوەی (24) کاتژمێری رابردوودا: (2516) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (1352) هەولێر، (752) سلێمانی، (400) دهۆك، (12) گەرمیان.  (کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا (90106) پشکنین بووە).

3- ئەنجامی (24) کاتژمێری رابردوو:  (3) گیان لەدەستدان، (102) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

* پارێزگای هەولێر (15) پۆزەتیڤ: (8) ئافرەت و (2) پیاو و (3) منداڵ و کوڕ و کچێکی گەنج، حەوت بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون یەك تووشبوو لە ئێران گەڕاوه‌تەوە و لە کەرەنتین بوو، حەوت تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە، دانیشتووی گەڕەکەکانی رۆشنبیری، فەرمانبەران، باداوە، رزگاری، کرێکاران، شەھیدان، زانیاری، ئازادی، برایەتی، ناحیەی بنەسڵاوە، ناحیەی رزگاری لە شاری ھەولێر.

* پارێزگای سلێمانی (85) پۆزەتیڤ و (3) گیان لەدەستدان: 

شاری سلێمانی (73) پۆزەتیڤ و (3) گیان لە دەستدان: (40) پیاو و (23) ئافرەت و (4) منداڵ و (4) کوڕی گەنج و (2) کچی گەنج، (31) تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و (40) تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە، یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی پیرەمەگرون، (25) تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوێن، یەك تووشبوو دانیشتووی ھەڵەبجەی تازە، یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای سەید سادق، (2) تووشبوو دانیشتووی شاری دھۆك لە سلێمانی دەستنیشان کراون، یەك تووشبوو دانیشتووی عەربەت، یەك تووشبوو دانیشتووی شارەزوور، (41) تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.

* ئیدارەی گەرمیان (12) پۆزەتیڤ: (9) پیاو و (2) ئافرەت و کچێکی گەنج، ھەموو تووشبووەکان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای کفری/ کوڵەجۆ، چوار تووشبوو دانیشتووی قەزای کفری/ گەڕەکی نەورۆز، سێ تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار/ گەڕەکی شەھیدان، یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار/ گەڕەکی راپەڕین، (3) تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار/ گەڕەکی بنگرد.

* پارێزگای دهۆك (2) پۆزەتیڤ: (2) ئافرەت تەمەن (48) و (44) ساڵ، بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون لە کەرەنتین بوون، دانیشتووی ناو شاری دھۆکن.

4- ئاماری گشتی

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هەرێمی کوردستان (1324) تووشبوو، لەناویاندا (27) مردن هەیە و (537) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئێستا (760) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە(https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و دانانی ماسك و دەستکێش، لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).

وەزارەتی تەندروستی        

حکومەتی هەرێمی کوردستان   

8ی حوزەیران 2020