له سلێمانی تووشبوویه‌كی دیكه‌ی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا
ئه‌نجامی نوێ
K24 – هه‌ولێر:
تووشبوویه‌کی دیكه‌ی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا، كه پیاوێكی ته‌مه‌ن 44 ساڵ بوو، له شاری سلێمانی دوای خه‌واندن و مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
له راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، هاتووه: وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو، هیوادارین هاووڵاتیان پابەندی رێنماییەکانی تەندروستی بن.
به گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و هاووڵاتییه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له سلێمانی به هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، گه‌یشته 25 كه‌س.