سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی: بەها هاوبەشەکان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیماراتی عەرەبی کۆ دەکاتەوە
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانی وڵاتی ئیمارات نووسیویەتی: بەها هاوبەشەکان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیماراتی عەرەبی کۆدەکاتەوە
دووشەممە 2ـی کانوونی یەکەمی 2024، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە پەیامێکی(ئێکس) دا دەڵێت: بەها و تێڕوانینە هاوبەشەکان بۆ ئایندە، هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیماراتی عەرەبی بەیەک دەگەیەنێت، دەشڵێت: لە ڕۆژی نیشتمانی وڵاتی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوودا، ئومێدی تەندروستی باش بۆ خاوەنشکۆ شێخ محەمەد بن زاید دەخوازم، ئومێدەوارم وڵاتی ئیمارات لە خۆشگوزەرانی و ئاشتی و بەردەوامدا بێت.