مەسرور بارزانی: کۆبوونەوەکەی پەرلەمان هەنگاوێکی ئەرێنی بوو بەرەو پێکهێنانی حکوومەت

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن کرد
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن کرد

ئەمڕۆ سێشەممە، 03-12-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سێرج دیکشن، باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن کرد.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە "باڵیۆزی بەلجیکا پیرۆزبایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی کرد و هەردوولا هاوڕا بوون لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت لە ئايیندەیەکی نزیکدا، لەمبارەیەوە دانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بە هەنگاوێکی ئەرێنی هەڵسەنگێنرا."

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، وەکوو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "گفتوگۆ لەبارەی گرنگی دابینکردنی مافه‌ دەستووری و شایستە داراییەکان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و دۆخی ئاڵۆزی سووریا کرا."