چیایی تەیموور: ڕێککەوتن هەیە دەنگ بە هەرسێ پرۆژە یاساکە بدرێت

سێشەممە، 3ـی کانوونی یەکەمی 2024، چیایی تەیموور، ئەندام پەرلەمانی عێراق، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند "سێ پرۆژە یاسامان هەیە، کە یەکێکیان شیعە داوای دەکات هەموار بکرێت ئەویش پرۆژە یاسای باری کەساییە، پرۆژە یاسای دووەم لێبوردنی گشتییە سووننە داوای دەکات، هی سێیەمیش گەڕاندنەیەوەی موڵک و ماڵی گشتیی بۆ خاوەنەکانیان کورد و تورکمان داوای دەکات جێبەجی بکرێت."

سوننەکان ڕێگریی لە جێبەجێ کردنی پرۆژە یاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵی گشتیی بۆ خاوەنەکانیان دەکات و ناهێڵێت ئەو پرۆژە یاسایە تیپەڕێنرێت بکرێت، چونکە ئەوانەی زەوی و زاری خەڵکیان داگیر کردووە زۆربەیان عەرەبی سوننەن و ئەندام پەرلەمانە سوننەکان لە پشتیانن و بەرگرییان لێ دەکەن، لەترسی ئەوەی جارێکی دیکە متمانەیان پێ نەکەن و دەنگیان پێ نەدەن.

پرۆژە یاسای باری کەسی، سوننە و کورد پێیان باش نییە جێبەجێ بکرێت، بۆ ئەوەی هەرسێ پرۆژە یاساکە تێپەڕێنرێت، ناچار بوون کورد، شیعە و سوونننە ڕێککەون.

دوێنێ دووشەممە، 2ـی کانوونی یەکەمی 2024، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە پرۆژە یاساکانی باری کەسی و گەڕاندنەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانیان بە سەرۆکایەتیی مەحموود مەشهەدانی گرژی و ئاڵۆزی تێکەوت و بۆ ئەمڕۆ سێشەممە هەڵگیرا.