له سلێمانی تووشبوویه‌كی دیكه‌ی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا
له نه‌خۆشخانه‌ی "شه‌هید ئاسۆ" گیانی له‌ده‌ستداوه
K24 – سلێمانی:
سەرچاوەیەك لە تەندروستی شاری سلێمانی بۆ كوردستان24 ئاشكرایكرد، تووشبوویه‌كی دیكه‌ی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌ی "شه‌هید ئاسۆ" گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی: نه‌خۆشه‌كه ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 67 ساڵ بووه.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، له سلێمانی زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوو به كۆرۆنا تۆمار كراوون.
به گوێره‌ی ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له 24 كاتژمێری رابردوودا 144 حاڵه‌تی تووشبوو به كۆرۆنا تۆمار كراون، كه له‌و ژماره‌یه (95)یان له شاری سلێمانی بوونه.
هه‌ر به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌ت، له 24 كاتژمێری رابردوودا، كه‌سێك له سلێمانی گیانی له‌ده‌ستداوه.