له‌ دهۆك دوو كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

نیشانه‌یان هه‌یه‌

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، دوو كه‌سی دیكه‌ له‌ پارێزگای دهۆك تووشی كۆرۆنا بوون.

ئەنجامی نوێ

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ لە پارێزگای دھۆك دەستنیشانکران، دوو پیاو تەمەنیان 46 و 42 ساڵ، ھەردوو تووشبوو نیشانەیان هەیە، یەك تووشبوو دانیشتووی گوندی ختارە، یەك تووشبوو دانیشتووی شاری دھۆكه‌.

 وەزارەتی تەندروستی

 9ی حوزەیران 2020