بریتش ئەیروەیز، گەشتیارانی پلە یەک دەلاوێنێتەوە
جاکۆب لویس، ڕۆژنامەنووسی ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکی وێنەییدا، باسی کورسییەکانی بەشی پلە یەکی فڕۆکەکانی بریتش ئەیروەیز دەکات کە وەک ژووری هۆتێلێکی پێنج ئەستێرە داڕێژراون.
جاکۆب دەڵێت: "کورسییەکانی ئەم بەشەی فڕۆکەکە، 36.5 ئینج پانن و مرۆڤ بە ئاسانی دەتوانێت باسکی بەسەریاندا درێژ بکاتەوە، هەروا کورسییەکە دەتوانرێت بکرێت بە تەختەخەوێکی فراوان بە دۆشەک و چەرچەفی پاک و نەرمەوە. جگە لەوەش، تەلەفزیۆنێکی شاشە 32 ئینجت بۆ دانراوە."
جاکۆب بە سەرسامییەوە گوتی: "بنمیچی فڕۆکەکەش لە ئاستی کورسییەکاندا بەرز کراوەتەوە بۆ ئەوەی گەشتیار هەست بە ئارامییەکی زیاتر بکات."
باسی لەوەش کرد، ئەمە سەرباری خواردن و خواردنەوەی زۆر باش وەک ئەوەی لە چێشتخانەیەکی بەناوبانگدا پێشکەش دەکرێن.