ئه‌نجامی پشكنینی به‌شێك له په‌رله‌مانتاران نێگه‌تیڤه
ئه‌نجامی 100 پشكنینیان ده‌رچووه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی 200 پشكنین بۆ په‌رله‌مانتاران و ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدرا و له كۆی ئه‌نجامی 100 پشكنینیان هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوو به كۆرۆنا تۆمار نه‌كراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له كۆی 200 پشكنینی تایبه‌ت به كۆرۆنا كه بۆ په‌رله‌مانتاران و فه‌رمانبه‌رانی په‌رله‌مان كراوه، 56 په‌رله‌مانتار پشكنینیان بۆ كراوه و له‌و ژماره‌یه‌ش، ئه‌نجامی 33 پشكنین ده‌رچووه و سه‌رجه‌میان نێگه‌تیڤه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی: بڕیاره ئه‌نجامی 100 پشكنینی دیكه‌ش له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌ربچێت و پشكنینی تایبه‌ت به كۆرۆنا بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بكرێت له دامه‌زراوه‌ی په‌رله‌مان كارده‌كه‌ن، به تایبه‌ت ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی تا ئێستا پشكنینیان بۆ نه‌كراوه.