پرۆژەی هایبریون، گەشت بەرەو قووڵایی گەردوون
زانایان سەرقاڵی دارشتنی نەخشەی دروستکردنی کەشتییەکی ئاسمانین کە توانای هەڵگرتنی هەزار کەسی هەیە بۆ گەشتێکی 250 ساڵی لە نێوان ئەستێرەکاندا.
ئەم کەشتییە، کە پێشبینی دەکرێت لە داهاتوودا دروست بکرێت، بە "کەشتیی ئاسمانیی نەوەکان" ناودەبرێت و بۆ لێکۆڵینەوەی زانستیی سەبارەت بە ئەستێرە دوورەکانی گەردوون بەکار دەهێنرێت.
ئێستە بانگهێشتی پسپۆڕان کراوە بۆ دارشتنی نەخشەی ئەم کەشتییە کە لە داهاتوودا بە درێژایی تەمەنی چەند نەوەیەکی مرۆڤ، دەتوانێت گەشت بۆ قووڵایی گەردوون بکات.
پێشبڕکەی دارشتنی کەشتییەکە ناوی لێ نراوە پرۆژەی هایبریون، پسپۆڕان دەبێ پێشنیازی نەخشەکانیان بۆ دارشتنی کەشتیی نەوەکان بخەنە بەردەست.
ئەوان دەبێ لە بریتی دارشتنی نەخشەی سیستەمی تایبەت بە هەڵدانی کەشتییەکە، سەرنج بخەنە سەر شێوەی دارشتنی بەشە ناوخۆییەکانی کەشتییەکە، بە جۆرێک بۆ گەشتی دوور و درێژ بگونجێت. چونکە دارشتنی سیستەمی هەڵدان، پێویستی بە تەنکۆلۆجیایەکە، ئێستە لەبەردەستدا نییە.
دەبێ دارشتنی کەشتییەکە لەسەر بنەمای ئەندازیاریی بیناسازیی و جوانی و گونجاوی و جێبەجێکردنی ئەو ئەرکە بێت کە کەشتییەکە لە داهاتوودا دەیکات.
هەروا دەبێت پێداویستییە ماددیی و تەندروستییەکانی سەرنشینەکانی لەبەرچاو بگیرێت. ئەمە جگە لە ڕەچاوکردنی باری کۆمەڵایەتیی سەرنشینەکانی.
کەشتییەکە بۆ گەشتێکی 250 ساڵی دروست دەکرێت، لەو ماوەیەدا سەرنشینەکان کار و لێکۆڵینەوەی زانستی دەکەن. ژیانی ڕۆژانەیان بەسەر دەبەن، پاشان کە دەمرن، نەوەکانی داهاتوو بەردەوامیی بە کار و لێکۆڵینەوەکان دەدەن.
ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی