حدود دوای 8 دۆڕانی لەسەریەك یەكەمین سەركەوتنی بەدەستهێنا

دۆخی یانەی نەورۆز لە خولی ئەستێرەكانی عێراق كەوتە مەترسی

دوو یاریزانی حدوود بە درێسە زەرد و ڕەشەكەی یانەكەیان چاودێر ماڕادۆنای هێرشبەری نەورۆز دەكەن
دوو یاریزانی حدوود بە درێسە زەرد و ڕەشەكەی یانەكەیان چاودێر ماڕادۆنای هێرشبەری نەورۆز دەكەن

یانەی حدودی شاری بەغدا دوای هەشت دۆڕانی لەسەر یەک، یەکەم بردنەوەی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بەرامبەر نەورۆز تۆمار کرد.
نەورۆز لە گەڕی دەیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق و لە یاریگای خۆی، پێشوازی لە حدودی خاوەنی پلەی کۆتایی ریزبەندی خولەکە کرد، لە کۆتاییدا بە ئەنجامی گۆڵێک بەرامبەر دوو گۆڵ دۆڕا. 
سەرەتا لە خولەکی 15 دا کۆستا توانی گۆڵی یەکەمی حدود بە لێدانی پێناڵتی بکات، دواتر لە خولەکی 58ـی نیوەی یەکەم، مەروان حوسێن لێدانی سزای لەدەستدا و نەیتوانی ئەنجامی یارییەکە بۆ نەورۆز یەکسان بکاتەوە. 
دواتر محەمەد سوێعید توانی بۆ جاری دووەم تۆڕی گۆڵی نەورۆز بهەژێنێت، هەرچەندە لە خولەکی 61 عەباس یاسین گۆڵێکی بۆ نەورۆز کرد و ئەنجامەکەی بۆ گۆڵێک کەمکردەوە، بەڵام لە کۆتاییدا نەورۆز تووشی چوارەم دۆڕانی ئەم وەرزە بوو، حدودیش دوای هەشت دۆڕانی لەسەر یەک، یەکەم بردنەوەی ئەم وەرزەی بەدەستهێنا.
بەم ئەنجامە نەورۆز بە کۆکردنەوەی هەشت خاڵ  لە پلەی حەڤدەیەمی ریزبەندی دێت، حدودیش لە پلەی کۆتایی دێت بە سێ خاڵ، بەمەش دۆخی سورپۆشەكانی سلێمانی لەژێر سەرپەرشتی جۆرڤان ڤیێرای بەرازیلی لە مەترسی دایە، بەوپێیەی لە كۆی 9 یاری، 5 شكستی هەیە و تەنیا 2 یاریی بردووەتەوە، ئەو دوو یارییەش لە نێو یاریگەی خۆیان بووە.