"هیچ پلازمایه‌كی خوێن له بانكی خوێنی سلێمانیدا نه‌ماوه"
ئاگادارییه‌ك بۆ خه‌ڵكی دانیشتووی سلێمانی
K24 – سلێمانی:
له ئاگادارینامه‌یه‌كدا، د. یاد نه‌قشبه‌ندی، گوته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، هیچ پلازمایه‌كی خوێن له بانكی خوێنی سلێمانیدا نه‌ماوه و پێویستیان به پلازمای خوێنی چاکبووەکانی كۆرۆنا هه‌یه.
له ئاگادارینامه‌كه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، هاتووه: هاووڵاتیانی خۆشەویستی سنووری پارێزگای سلێمانی ئاگادار دەکەین لەئێستادا پێویستییەکی زۆرمان بە پلازمای خوێنی چاکبووەکانی كۆرۆنا هەیە کە لە ماوەی 14 رۆژدا نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە، چونکە لە ئێستادا هیچ پلازمایەکی خوێن لە بانکی خوێندا نیە.
هه‌روه‌ها هاتووه: رۆژانە لە کاتژمێر 8 بەیانی تا 2ـی پاشنیوه‌ڕۆ سەردانی بانکی خوێن بکەن لە سلێمانی.