وەزیری ناوخۆی سووریا: پشتێنەی ئەمنی دیمەشق بەهێزە و ناشکێندرێت

چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن
چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن

لیوا مەحموود رەحموون، وەزیری ناوخۆی سووریا لە بەسەرکردنەوەی یەکەکانی پۆلیس لە دیمەشقی پایتەخت ڕایگەیاند: دیمەشق پارێزراوە و ناشکێندرێت.

شەممە 7ـی کانوونی یەکەمی 2024، لیوا مەحموود رەحموون، وەزیری ناوخۆی سووریا لە بەسەرکردنەوەی یەکەکانی پۆلیس ڕایگەیاند: پشتێنەی ئەمنی بەهێزیان لە دەورووبەری دیمەشق دروست کردووە و هیچ کەسێک ناتوانێت بیشکێنێت، دەشڵێت: پۆلیس لەنێو شار و گۆڕەپانەکان هەیە، هێزە چەکدارەکان لە هەموو شوێنێک هەن و پێویست بە هیچ ترس و دڵەڕاوکێیەک ناکات.

وەزیری ناوخۆی سووریا گوتی: یەک تیرۆریستیش لە نزیک دیمەشق نییە و دامەزراوەکان کاری خۆیان بە ئاسایی دەکەن.

هەر لەبارەی دۆخی دیمەشقی پایتەخت،  سووپا سالاری سووریا ڕایگەیاند: دیمەش و دەورووبەری پارێزراون و لە بەرپەچدانەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان بەردەوام دەبن.