جۆلانی: پێویستە هەموو سوورییەکان ژیرانە بیر بکەنەوە

ئەحمەد ئەلشەرع جۆلانی، فەرماندەی گشتیی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەڵێت: "هیوادارم هەموو سوورییەکان ژیرانە بیر لە بەرژەوەندیی وڵاتەکەیان بکەنەوە."

جۆلانی گوتیشی: سووریا بۆ هەموو سوورییەکانە، ئێمە هەموو هاووڵاتییەکی سووریا دەپارێزین. 

جۆلانی دەشڵێت: هیوادارم هەموو سوورییەکان بە ژیری بیر لە بەرژەوەندی وڵاتەکەیان بکەنەوە. داواش دەکەین دامەزراوەکان حکوومەت لە ژێر دەستەڵاتی سەرۆک وەزیرانی ئێستەدا وەک خۆیان بمێننەوە.

ئەبو محەممەد جۆلانی، ڕاشیگەیاند، "هێزەکانمان ڕاسپاردووە بە هیچ شێوەیەک تەقەی هەوایی نەکەن ، تاکوو هیچ هاووڵاتییەکی سووری زیانی بەر نەکەوێت و نەترسێت.