ئۆپۆزسیۆن دەستی بەسەر ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی فەرمیی سووریادا گرت

ئۆپۆزسیۆنی سووریا ڕایگەیاند، کە دەستییان بەسەر ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی فەرمیی سووریادا گرتووە.

یەکشەممە، 8ـی کانوونی یەکەمی 2024، ئۆپۆزسیۆنی سووریا ڕایەگەیاند، دەستی بەسەر ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی فەرمی سووریادا گراتووە و کەمێکی دیکە لە تەلەفزیۆنی فەرمیی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، بەشار ئەسەد بە فڕۆکە وڵاتەکەی جێهێشتووە، زانیاریی هەڵاتنی بەشار ئەسەد لەلایەن ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاو کراوەتەوە کە ئەسەد بە فڕۆکە هەڵاتووە و دیمەشقی جێهێشتووە.