له پارێزگای هه‌ولێر 11 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
دە پیاو و ئافرەتێكن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كانی له پارێزگای هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، 11 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون.
ئەنجامی نوێ
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، (11) تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، (10) پیاو و ئافرەتێك، (7) تووشبوو بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و (2) تووشبوو نیشانەیان هەیە، یەك تووشبوو لە کەرەنتین بووە و یەك یووشبوو لە بازگەی دیگەڵه پشکنینی بۆ کراوە.
(9) تووشبوو دانیشتووی ناو شاری ھەولێرن لە گەڕەکەکانی (برایەتی، کوێستان، گوڵان، دۆلاراوە، گەلاوێژ، MRF).
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای چۆمان.
یەك تووشبوو دانیشتووی جەلەولا.
وەزارەتی تەندروستی
10ی حوزەیران 2020